هەردوو مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبونەوە

وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی مەکتەبی راگەیاندنی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد لەشاری هەولێر وەفدی زەحمەتکێشان بریتی بوو لە (بەختیار مستەفا) بەرپرسی مەکتەب و (بێستون لەتیف )بەرپرسی ژوری هەواڵ

لەلایەن بەرێزان (کانیاو بایز) بەرپرسی مەکتەب و (هیوا مستەفا )ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنەوە پێشوازی کران ،

لەو دیدارەدا باس لەبارودۆخی کوردستان بەگشتی و دۆخی راگەیاندنی هەردولاو چۆنیەتی تەنسیق کردن و کاری پێکەوەیی کرا بەشێوازێک کەبخرێتە خزمەت خەڵکی بەشمەینەت و پەراوێز خراوی کوردستان و هێزە چەپەکان بەگشتی و روبەروبونەوەی عەقڵیەتی سەرمایەداری و دواکەوتویی و قازانجی چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستان ،

هەروەک بریار درا کۆبونەوەی زیاتر و فراوانتر بەبەشداری هێزی تر ئەنجام بدەین و کۆرو سیمناری جۆراو جۆر بەیەکەوە ئەنجام بدەین .

پەیوەندیدار