راگەیەندراوێک لە لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان دژ بە هێرشی داگیرکاری تورکیا

لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان، دەستدریژی سەربازی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان ڕیسوا و شەرمەزار دەکات. جارێکی دیکە سوپای دەوڵەتی تورکیا بەهەموو هێز وچەکی سەربازییەوە، بەردەوامی دەدات بە پروسەی داگیرکاری باشوری کوردستان و لەچەند ڕۆژی رابردوودا هێڕشی دڕندانەی کردوەتە سەر دەڤەری ئامێدی و گوندەکانی نێروە و ڕێکان و زنجیرە چیای مەتینا وئاڤاشین لە دژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و ئەو ناوچانەی بە تۆپ و فڕۆکە بەشێوەیەکی دژوار بۆردوومان کردووە و هەوڵی جێگیرکردنی هێزەکانی خۆی دەدات.

تورکیا بەرلە چەند مانگێک دەستی بەلەشکرکێشی تازە کردووە وترس و دڵەڕاوکێی زۆری لەناو خەڵکی سڤیڵی ناوچەکە دروستکردووە. لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان، بەتوندی پرۆسەی داگیرکاری باشووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و بێ هەڵویستی حکومەتی هەرێم و عێراق لەسەر ئەم پرسە بە لاواز دەزانێت و لەکاتێکدا دەبێت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان هەستن و هەڵویستی فەرمی خۆیان ئاشکرا بکەن وسەروەری خاکی کوردستان و عێراق بپارێزن و دەستدرێژی داگیرکەران رابگرن ودەنگیان هەبێت.

هەروەها پێویستە بەزووی نەتەوە یەکگرتووەکان و زلهێزانی جیهان لە دژی دەستێوەردانی دەوڵەتی تورکیا ئاگادای بکرێنەوە،کە لەناوچەکە دۆخی ئارامی و ئەمنی تێکدەدات و ئەم کارەش پێشێلکردنی پرنسیبەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، حکومەتی تورکیا خەونی خۆسەپاندنی هەیە لەناوچەکە.

بۆیە پیویستە حکومەتی تورکیا بە شێوەیەکی عاقڵانە مامەڵە لەگەڵ مافی ڕەوایی گەلی کورد بکات لەباکور و بەڕێگای چارەسەری سیاسی و دیموکراسی و ئاشتیانە لەگەڵ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بجوڵێتەوە.

گەلی کوردیش لە باکور دەستبەرداری مافی ڕەوای خۆی نابێت، تێکۆشانی خۆی بەرفراوانتر دەکات، پێویستە هێزەکانی کوردستانیش هەڵویستی خۆیان ئاشکرابکەن و دەست بەچالاکی ئاشتیانە بکەن لەدژی دەستدرێری وداگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان. ڕیسوا و شەرمەزاریی بۆ سوپای داگیرکەرسەرکەوتن و بەردەوامی بۆ تێکۆشانی گەلی ئێمه.

حزبی شیوعی کوردستان

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بزوتنەوەی دیموکراسی گەلی کوردستان

١٩ نیسانی ٢٠٢٢

پەیوەندیدار