ئینتەر میلان بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەی سی میلانی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە یاریگای سان سیرۆ و لە دێربی میلانۆدا، میوانداری ئەی سی میلانی کرد، کە لە یاری چووندا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
ئینتەری خاوەن یاریگا و هاندەر بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا و گۆڵەکانیش لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵ و ڕۆبن گۆسێنس لە خولەکەکانی 4 و 40 و 82دا تۆماریان کرد.
بەم ئەنجامە، ئینتەر سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێنا و میلانیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەکە کرد.
ئینتەر لە یاری کۆتایی جامەکەدا، چاوەڕێی براوەی یاری نێوان یۆڤانتۆس و فیۆرینتینا دەکات، کە سبەینێ لە یاریگای ئەلیانز ستادیۆم بەڕێوەدەچێت.