هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)رایدەگەیەنێت، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا 87 سەربازی تورکیا کوژراون و 15 ی دیکەش برینداربون.
هێزەکانی پاراستنی گەل( هەپەگە) بڵاویکردوەتەوە، لە سێ ڕۆژی ڕابردودا 87 سەربازی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، کوژراون، 15ی دیکەش برینداربون.
رونیشیکردوەتەوە، لەو سێ ڕۆژەدا هێزەکانی گەریلا دو فڕۆکەی سیخوڕییان خستوەتە خوارەوە و دو هێلیۆپتەریشیان پێکاوە.
17ی ئەم مانگە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەراسیۆنی چنگ-کلیلی لە خاکی هەرێم بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە راگەیاندوە
لەنوێترین راگەیەندراویشدا ئاشکرایکرد، سەربازێکیان بە پلەی مولازمی یەک، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو پێیدا برینداربوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە مردوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنەی تورکیا لە خاکی هەرێم، کاردانەوەی توندی لایەنە عێراقییەکانی لێکەوتوەتەوە و بە پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق هەژمارکراوە.