ڕۆدیگێر ئامادەیە پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات

بریکارانی ڕۆدیگێر پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە دەکەن تا هەڵوێستی یانەکە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانیەکە بۆ بێرنابیۆ بزانن.

ڕاپۆرتێکی وەرزشی ئیسپانی ئاشکرایکرد، پەیوەندییەکانی نێوان بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید و ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر گەرم وگوڕی تێکەوتەوە پاش پەیوەندی کردنی بریکارانی ڕۆدیگێر بە یانە ئیسپانیانیەکە بۆ ئاشکراکردنی دوا بۆچونیان لە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ بێرنابیۆ لە هاوینی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی و جێهێشتنی ستامفۆرد بریج.

لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، یەکێک لە هۆکارەکانی ڕاگرتنی گفتوگۆکانی ڕێککەوتنی ڕۆدریگێر لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە ڕابردودا دەگەڕێتەوە بۆ داواکارییە داراییەکەی، کە داوای55 ملیۆن یۆرۆوەک مووچە و پاداشت بۆ پێنج وەرزکرد بوو، ئەوەش ڕەتکردنەوەی ڕیاڵ مەدریدی بەدوای خۆیدا هێنابوو.

مارکا ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆدیگێر بە ئاستی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا سەرسامە بە تایبەتی لەدوای شکستی یانەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئەوەش گۆڕانگاری لە بارودۆخی بۆچونی بەرگریگارەکەی چێڵسی درووستکردەوە و ئامادەیە بۆ کەمکردنەوەی مووچەی ساڵانە لە پێناو چوون بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مێرکاتۆی هاوینەدا.

پەیوەندیدار