حکومەتی تاڵیبان فەرمانێک ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندیی و تەکنەلۆژیا دەکات بۆ وەستاندنی تیکتۆک و پەبجی، ئەوەش لەژێر پاساوی رێککردنەوە و بەلارێدانەچونی گەنجان.
ئیناموڵا سامانگانی وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان رایگەیاند: لە کۆبونەوەی تایبەتی حکومەت، بڕیارێک دەرچوو بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک و پەبجی، ئەو فەرمانەش ئاراستەی وەزارەتی پەیوەندی و تەکنەلۆژیا کراوە بۆ جێبەجێکردن.
بەپێی وتەی وتەبێژی حکومەت، ئەو پێگە و یارییانە کاریگەرییەکی خراپ لەسەر گەنجەکان جێدەهێڵێت و فەرمانەکەش مەبەست لێی بەلارێدانەچونی گەنجانە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بەکارهێنانی تیکتۆک لەناو گەنجانی ئەفغانستاندا لەپێشەوی سەرجەم پێگەکانەوەیە و لە دوای ئەویش بەکارهێنەری فەیسبوک و وەتس ئەپ لە پلەکانی دوەم و سێیەم دێن.
بەپێی راپۆرتی (dataraportal) کە لە مانگی یەکی ئەمساڵ ئاشکرای کردووە، لە وڵاتی ئەفغانستان کە دانیشتوانیان (40) ملیۆن کەسە نزیکەی (10) ملیۆن کەس ئینتەرنێت بەکار دەهێنن.