وێنە… لە ماڵێكدا دەست بەسەر 550 كیلۆ قیمەو جگەری قەدەغە كراودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، لە ماڵێكدا دەست بەسەر 550 كیلۆ قیمە و جگەری قەدەغەكراودا گیراوە و نیازیان وابووە بەسەر عەرەبانە و دوكانەكانی ناوشاردا دابەشی بكەن.
شۆڕش كەمال نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچونی ورد بە هاوكاری ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی سەرا توانرا لە ماڵێكدا لە گەڕەكی كارێزەوشك دەستبگیرێت بەسەر بڕی 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هیندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 كیلۆگرام ساسی ئامادەكراو كە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببوون.
رونیشیكردووەتەوە، بەفەرمانی دادوەر ماڵەكەیان پشكنیوە و بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو خۆراكانە لەناو دەبرێن.
لای خۆشیەوە رێكان جەمال سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتویەتی، خاوەنی ئەو خۆراكە قەدەغەكراوانە رادەستی یاسا كراوە و ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت، لەهەمان كاتدا دوكانی ئەو هاوڵاتییە لە دارەسوتاوەكەی ناوبازاڕ داخراوە.

پەیوەندیدار