مەراسیمێك بۆ کۆکردنەوەی ژمارەکانی رۆژنامەی ئاڵای ئازادی سەردەمی شاخ بەرێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەبۆنەی تێپەربونی 124 ساڵەی رۆژنامەگەری کوردیەوە لەهۆڵی( ئاڵای ئازادی) لەبارەگای مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكێشانی کوردستان مەراسیمێک سازکرا ، ژمارەیەكی زۆر لە رۆژنامەنووسان و نووسەران و ئەدبیان و ڕۆشنبیران ئامادەبوون .

لەو مەراسیمەدا ژمارەکانی ئاڵای ئازادی سەردەمی شاخ کەلەماوەی ساڵانی( 1986- 1988 )بیست ژمارەی لێدەرچوبوو لەدوتوێی بەرگی کتێبێک دا بڵاو کرایەوەو دابەش کرا.

دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن (بەختیار مستەفا) بەرپرسی راگەیاندنی حیزبی زەحمەتکێشانەوە پێشکەش کرا، دواتر هەریەکە لە (ئاسۆ حەسەن )سەرنوسەری ئەوکاتی رۆژنامەوە و د.( دارا عومەر) رێکخەرو خۆشنوس و پیت چن و هەڵەبڕی ئەوکات کە هەردوکیان سەرپەرشتی دەرچونی رۆژنامەکەیان کردبوو باسیان لەقورسی کاری رۆژنامەگەری ئەوکاتیان کردو چەندین بیرەوەریان گێرایەوە .

هەروەها مامۆستا (رابەر رەشید )کە ئەویش ئەو کاتە لەرۆژنامە کاری کردوەو بابەتی بڵاو کردۆتەوە چەند بیرەوەریەکی گێرایەوە و باسی چۆنێتی کارکردنی خۆی کرد لەرۆژنامەکەدا، دواتر هەریەکە لە بەرێزان( عەبدوڵا زەنگەنە و نەوزاد ئەحمەد و دکتۆر جەمشید حەیدەریە)وە چەند تێبینیەکی بەسود و رێنمایی خرانە رو، هەروەک لەلایەن د. جەمشیدەوە چەندین ژمارەی ئاڵای ئازادی و رایە الحریە کەلەئەرشیفی خۆی هەڵیگرتبوو بەسوپاسەوە پێشکەشی کردین .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەڵاتی رێز لێنان درایە هەریەکە لەبەرێزان ئاسۆ حەسەن و د. دارا عومەرو رابەر رەشیدو مەریوان زەندی و هۆشمەند سورچی و بورهان سەلیم کورەچی ناسراو بەخەسرەو هەولێری و ئیبراهیم حەمید ناسراو بەهەڵمەت کەسەرجەمیان لەو قۆناغەدا بەدەرچونی رۆژنامەکەوە ماندوبوون .

ئێستانیوز : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار