لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە بەمزوانە لەگەڵ بایرن کۆبونەوە ئەنجام دەدات و تائێستا هیچ شتێک نەگۆڕاوە.
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەکۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایدیت و بەهۆی نەگەیشتنیان بە ڕێککەوتن لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەنگۆی ڕۆیشتنی هەیە.
لیڤاندۆڤسکی 34 ساڵ لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی ئەڵمانی دوپاتیکردەوە بەمزوانە لەگەڵ بەرپرسانی یانە باڤاریەکەدا کۆدەبێتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک نەگۆڕاوە و دڵنیاشە لەوەی بارودۆخەکەی ئاسان نیە.
لەبارەی ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی لیڤا وتی: پێویستە چاوەڕێ بکەین تا بزانین چی ڕوودەدات چونکە بابەتەکە پەیوەندیی بە هەردوو لایەنەکەوە هەیە.
وتیشی: گوێبیستی هەموو ئەو هەواڵانە دەبم کە لە میدیاکاندا بڵاودەبێتەوە بەڵام تەنیا دەتوانم ئەوەندە بڵێم گرنگیان پێنادەم و پەیوەندی بە منەوە نیە