وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری یادی بۆردومانی شاری قەڵادزێیان كرد
ئەمڕۆ 24/04/2022 لە یادی 48 ساڵەی بۆردومان كردنی شاری قەڵادزێ وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری ئەو یادەیان كرد
سیروان ئەحمەد كۆیی بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ لێرەین تاكو یادی ڕووداوێك بكەینەوە كە بوە بە بەشێك لەو مێژووە تاڵەی لەڕابردوو لەلایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بەسەر گەلەكەماندا هاتووە.
ئەوەشی ڕاگەیاند پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخی زیاتر بەو ناوچەیە و خەڵكەكەی بدات.
ئەمڕۆ 48 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێدا، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەساڵی 1974 دا شاری قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی بۆردومانكراو بەو هۆیەشەوە چەندین هاووڵاتی و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی شەهیدو برینداربوون.
شایەنی باسە 48 ساڵ بەر لەئێستا رژێمی لەناوچووی بەعس بۆردومانی قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەو شارە كرد، لەئەنجامدا 163 كەس شەهیدبوون كە 9 كەسیان خوێندكاری زانكۆ بوون و نزیكەی 300 كەسیش برینداربوون.