زیاتر لە بیست کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست بەهۆی نوقم بوونی بەلەمانیان خنکاون و بێسەرشوێنن.
عەلی عەیاری، گوتەبێژی هەرێمی پاسەوانی دەریایی تونس راگەیاند، شەوی رابردوو لە ناوچەی سەفاقس، کۆچبەرانی نایاسایی ئەفریقی بە چوار بەلەمەوە بەنیازبوون بپەڕنەوە ئیتاڵیا، بەڵام لە دەریای ناوەڕاست نوقم بوون و لانیکەم 12 کۆچبەر خنکاون و نزیکەی 10 کۆچبەری دیکەش بێسەروشونن.
عەیاری ئاماژەیداوە، هێزەکانیان توانیویانە 98 کۆچبەر رزگاربکەن.
هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی تونس ئاشکرای کرد، ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی تونس دەستگیرکردووە، کە بەنیازبوون بە قاچاغ بپەڕنەوە ئەوروپا، جیا لەمانەش لە ساڵی رابردوو نزیکەی 15 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.