هەپەگە ڕایگەیاند دوای شکستی هێزەکانی سوپای تورکیا لەبەرامبەر گەریلا، لە ئێستا جۆرێک گازی کیمییان ڕەنگ زەرد لە ناوچەکانی شەڕ بەکاردەهێنێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورکیا دژی پێگەکانی گەریلا لە ناوچەکانی بەرخۆدانی کورەژار و وەرخەلی و شەهید شاهین، کونیشکا و گرێ ئۆرت گازی ژەهراوی بەکارهێناوە.
هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: سوپای تورکیا کە لە ئەنجامی چالاکییە کاریگەرەکانی هێزەکانماندا گورزی قورسیان بەرکەوت لە هەرێمی بەرخۆدانی کورەژار و وەرخەلی و شەهید شاهین و کونیشکا و گیرێ ئۆرت گازی ژەهراویان بەکارهێنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەرخۆدانی گەریلا و شەڕبەردەوامە، دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا نەیتوانی بە گازی ژەهراوی ئەنجام بەدەست بهێنێت ئەمجارە جۆرێک گازی دیکەی کیمیایی بەکارهێناوە کە ڕەنگەکەی زەردە.