وەزارەتی دەرەوەی عێراق: هێرشەکانی تورکیا بێ بنەمان و شکاندنی یاسا نیودەوڵەتیەكانە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێکان لەگەڵ تورکیا نیە؛ کە رێگە بەو وڵاتە بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەدا، شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ پەرلەمان کۆبوونەوە لەبارەی هەڵسەنگاندنی وەڵامە ئابوری و سیاسییەکانی عێراق بۆ بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران.

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا وەزیری دەرەوەی عێراق دۆسیەی هەبونی حیزبی کرێکارانی کوردستانی لە عێراق خستووەتە بەردەم پەرلەمان و رەتیکردووەتەوە هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا هەبێت کە رێگە بە تورکیا بدات بێتە ناو خاکی عێراقەوە.

ئەحمەد ئەلسەحاف ئەوەشی خستەڕوو، یەک رێککەوتنی ساڵی ٢٠٠٣ی نێوان عێراق و تورکیا هەیە کە رێگە بە تورکیا دەدات بە قوڵای پێنج کیلۆمەتر و بۆ چەند رۆژێکی دیاریکراو بە ئاگاداری پێشوەختەی حکومەتی عێراق لە ناو خاکی عێراق بەرگری لە خۆی بکات.

باسی لەوەشکرد، هێرشەکانی تورکیا بێ بنەمان و شکاندنی یاسان و ئەگەر ئەو هیرشانە بەرگریش بێت لە مافی خۆیان دەبێت بە ئاگاداری و رەزامەندی حکومەتی عێراق بێت

پەیوەندیدار