ئەردۆگان: پرۆسە سەربازییەكەی ناو خاكی هەرێم بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكانیە

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا، رایگەیاند، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) کە لەناوچە سنوریەکانی هەرێم ئەنجامیداوە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) کە لەناوچە سنوریەکانی هەرێم ئەنجاممانداوە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، بەردەوامیش دەبین لە ئەنجامدانی تا کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان لە باشورەوە، چونکە لەو باوەڕەداین ئاسایشی وڵاتەکەمان لەدەرەوەی سنورەکان دەستپێدەکات.
ئاشکراشیکرد، ئامانجمان لە ئۆپەراسیۆنی (چنگ-قفڵ) پاککردنەوەی تەواوی ناوچەی زاپە لە گەریلاکانی پەکەکە.
جەختیشیکردەوە، تورکیا ئەم ئۆپەراسیۆنە و کۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دیکەی بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکەوتنە دوقۆڵییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەنجامدوە، سوریشین لە زیاننەگەیاندن بە هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی یان هیچ میراتێکی مێژویی لە کاتی بەڕێوەچونی ئۆپراسیۆنەکاندا و تائێستاش هیچ جۆرە تۆمەتێکمان لەوبارەیەوە ئاراستە نەکرا.
لە 18ی نیسان/4ی 2022 خۆسێ ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، ئۆپراسیۆنی چنگ-قفڵی لە خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی گەڕیلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) راگەیاند.
لای خۆشییەوە جەختیکردەوە، قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنەکە بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە و لەئێستادا قۆناغی دوەم دەستیپێکردوە و بەردەوامیش دەبن.

پەیوەندیدار