سێ سەربازی سوریا بەهۆی هیرشێكی ئیسرائیل كوژران

وەزارەتی بەرگریی سووریا کوژرانی چوار سەرباز و برینداربوونی سێی سەربازی دیکەی لە بۆردوومانی مووشەکی ئیسرائیلدا راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومانی چەند ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشقی پایتەختی کردووە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی هێرشەکەوە چوار سەرباز کوژراون و سێی دیکەش برینداربوون. هەروەها هێرشەکە زیانی ماددیشی لێکەوتووەتەوە.

لە ساڵی 2011ـەوە سووریا کەوتووەتە شەڕێکی نێوخۆیی خوێناوییەوە. بە نزیکەیی نیو ملیۆن کەس کوژراون و زیانێکی زۆر بەر ژێرخانی وڵاتەکە کەوتووە. هەروەها بووەتە هۆی کۆچکردنی ملیۆنان دانیشتووی سووریا بۆ وڵاتانی دیکە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رەتیکردەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر دیمەشقەوە قسە بکات.

پەیوەندیدار