لە سلێمانی دەست بەسەر 250 كیلۆ هەنگوینی ساختەدا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، لە هۆتێلێكدا دەستیان بەسەر 250 كیلۆ هەنگوینی ساختەدا گرتووە كە شیاو نەبوون بۆ خواردن و بەكارهێنان و دوو كەس و خاوەنی ئۆتۆمبێلەكەش روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
لەو بارەیەوە كامەران عزەت نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، دوای بەدواداچونی ورد بە هاوكاری ئاسایشی ئابووری توانرا لە هۆتێل “بابوسیدا” لەئەسحابەسپی دەستبگیرێت بەسەر بڕی 250 كیلۆگرام هەنگوینی ساختەدا.
رونیشیكردووەتەوە، هەنگوینە ساختەكە شیلە و شانەی هەنگوینیان تێكەڵ كردووە و بەحسابی ئەسڵی بەهاوڵاتیانیان فرۆشتووە، ئەمەش فێڵی بازرگانیەو یاسا رێگەی پێنادات.
نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانی رونیشیكردووەتەوە، بەفەرمانی دادوەری یەكی لێكۆڵینەوە ئەو دوو هاوڵاتییەی هەنگوینەكەیان پێگیراوە و خاوەنی هۆتێلەكە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانیش هۆتێلەكە دادەخرێت و سەرجەم هەنگوینە ساختەكەش لەناو دەبرێت.

پەیوەندیدار