پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئەوان دژی شەڕن، بەڵام تورکیا کێشەکان بەشەڕ چارەسەردەکات کە ئەوەش ناسەقامگیری زیاتر بۆ ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
لە میانەی وتارێکی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرەلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان ڕاشیگەیاند، ٢٠ ئەندامی پارتەکەی بەبێ بەڵگە لەلایەنپۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و ئەوەی بیەوێت بە ترس و تۆقاندن کۆمەڵگا ببات بەڕێوە، هەرگیز ئامانجەکەی نایەتەدی.
باسی لەوەشکرد، ئەرۆدغان هەمیشە خواستی جەنگی هەیە، بۆیە هەم هەدەپە و هەم خەڵکیش لە شەڕە بەردەوامەکانی ئەردۆغان بێزارن.
ئەوە لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی قوفڵ چنگی بۆ سەرچەند ناوچەیەکی سنوری هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و لەهەندێک ناوچەش بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر هاتونەتە ناو خاکی هەرێمەوە.