ڕیاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی

لە خولی باسکەی ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید سێیەم یاری لە ماکابی تێل ئەبیب بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.

لە سێیەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی باسکەی ئەوروپا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو بە میوانی یانەی ماکابی تێل ئەبیبی ئیسرائیلی.

ڕیاڵ مەدریدی میوان بەجیاوازی 11 خاڵ و بەئەنجامی 87 خاڵ بەرامبەر بە 76 خاڵ یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

بەمەش یانە مەدریدیەکە بە سێ بردنەوەی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولەکە بەدەستهێنا و ماکابی تێل ئەبیبیش ماڵئاوایی کرد.

لە یارییەکی تردا، یانەی ئەنادۆڵۆی تورکی بە 77 خاڵ بەرامبەر بە 65 خاڵ لە ئەرمانی میلانۆی ئیتاڵی بردەوە، بەمەش هەردوولا بە دوو بردنەوە بۆ هەرلایەکان یەکسانن و لە یاری داهاتوودا چارەنوسیان یەکلادەبێتەوە.

پەیوەندیدار