رووسیا سزای بەسەر 287 پەرلەمانتاری بەریتانیا داسەپاند

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وەک وەڵامدانەوە، بڕیاری دا سزا بەسەر 287 ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیادا بسەپێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە راگەیەندراوێکدا بیری خستووەتەوە حکوومەتی بەریتانیا لە 11ی ئاداردا، 386 ئەندامی پەرلەمانی رووسیای خستە لیستی سزاکانییەوە و وەک وەڵامدانەوە رووسیایش، بڕیاری داوە سزا بەسەر 287 ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیادا بسەپێنێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە دراوە ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی گشتیی بەریتانیا چالاکترین رۆڵیان گێڕاوە بۆ ئەوەی سزا بەسەر رووسیادا بسەپێندرێت و بوونەتە هۆی “ویستی زیادبوونی دژایەتیکردنی رووسیا”. بەم جۆرە ئەو پەرلەمانتارانە ناتوانن گەشت بۆ رووسیا ئەنجام بدەن.

پەیوەندیدار