هەنگاوی یەکەمی چوونی لیڤاندۆڤسکی بۆ بەرشەلۆنە ئاشكرا كرا

لە شاری بەرشەلۆنە ئەلیمانی و بەڕێوەبەری کارەکانی لیڤاندۆڤسکی بە ئامانجی گواستنەوەى یاریزانە پۆڵەندییەکە بۆ کامپ نۆ کۆبونەوە.

یانەى بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەى ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی بۆ یاریگای کامپ نۆ جوڵەکانی دەستپێکرد و هەرچەندە گرێبەستی یاریزانە پۆڵەندییەکە لەگەڵ بایرن میونشن تا هاوینی 2023یە، بەڵام خودی یاریزانەکەى ئالیانز ئارینا لاری نیە لە جێهێشتنی یانەکەى بەهۆی دەستپێنەکردنی نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى بۆ دوای هاوینی 2023 لە یاریگای ئالیانز ئارینا.

لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە زاری جیرارد ڕۆمێرۆ گەورە ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشکرایکرد، لە یەکێک لە چێشتخانەکانی شاری بەرشەلۆنە ئەلیمانی بەڕیوەبەری وەرزش یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ بەڕیوەبەری کارەکانی لیڤانۆڤسکی کۆبووەتەوە و ئامانجەکەش چۆنیەتی ڕیککەوتنە بۆ گواستنەوەى لیڤانۆڤسکی بۆ کامپ نۆ.

مۆندۆی ئیسپانی ئاشکراشیکرد، بەرشەلۆنە بە گونجاوی دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی لیڤا گرێبەستێک بە 30 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکات تا پێشکەشی بەرپرسانی بایرن میونشنی بکات تا دەستبەرداری یاریزانە 33 ساڵییەکە بن، لەو پێناوەشدا بەڕیوەبەری کارەکانی گؤلکاری ئەم وەرزەى لالیگا دەیەوێ چاوی بە بەرپرسانی میونشن بکەوێت تا لەسەر نرخە چاوەڕوانکراوەکەى بەرشەلۆنە ڕازی بن.

پەیوەندیدار