قائیمقایمەتی سلێمانی سەنتەرێکی جوانکاری بەهۆی هەڵخەڵەتاندنی کڕیارەکانی دادەخات.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان قائیمقایمەتی سلێمانی رایگەیاند: دوای پێگەیشتنی زانیاری و سكاڵای هاوڵاتیان لەسەر سەنتەرێکی جوانکاری خانمانی هەڵخەڵەتاندوە بەناوی هه‌بونی پزیشكی تایبه‌ت به جوانكاری و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست.
ئاماژەی بەوەشکردوە، خانمێك كه خاوه‌نی هیچ بڕوانامه‌یه‌كی پزیشكی جوانكاری نەبوە، له‌شاری هه‌ولێره‌وه به‌ناوی پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری هاتوه بۆ سلێمانی بۆ كاركردن، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی ئارایشتگای قائیمقامیه‌ت ده‌ركه‌وتوه كه‌سه‌كه كاری بۆتۆكس و فیله و لێزه‌ر و جوانكاری پێست له‌سه‌نته‌ره‌كەدا کردوە.
دەشلێت: به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته ئه‌وكه‌سه‌ی كاری جوانكاری پێست و بۆتۆكس و فیله‌ر ده‌كات هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی تایبه‌ت بێت به بواره‌كه‌ی و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندره‌ستییه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتبێت.
ئەوەشی خستوتەڕو، بەهۆی نەبونی بڕوانامە، کەسەکە و سەنتەرەکە روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە و خەڵکیان هەڵخەڵەتاندوە.