چامپیۆنز لیگ: لیڤەرپوڵ گەیشتە یاری کۆتایی

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی.

یاری چوون بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتاییهاتبوو، لە تایمی یەکەمی ئەم یاریەدا و لە خولەکەکانی سێ و 41 پۆلای دیا و کۆکۆلین دوو گۆڵیان بۆ ڤیاڕیاڵ کرد.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی لیڤەرپوڵ ریمۆنتادایان کرد و سێ گۆڵیان لە ڕێگەی فابینیۆ و لویس دیاز و سادیۆ مانێ تۆمارکرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بە ئەنجامی یاری چوون و گەڕانەوە، لیڤەرپوڵ گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ و لەو یاریەشدا بەرامبەر براوەی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی یاریدەکات،

bestun latef

پەیوەندیدار