چوارچێوەى هەماهەنگى داوا دەکات، لایەنە سیاسییەکان بەبێ پێش مەرج دەست بە گفتوگۆ بکەن، سەبارەت بە پۆستى سەرۆک کۆماریش داوایەک ئاراستەى لایەنە کوردییەکان دەکات.
درەنگانى شەوى رابردو چوارچێوەى هەماهەنگى دەستپێشخەرییەکى نوێى راگەیاند کە نۆ خاڵ لەخۆدەگرێت، لە خاڵى یەکەمدا داواى لە هەموو لایەنەکان کردوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و گفتوگۆ لەبارەى چارەسەرى دۆخى سیاسى عێراق بکەن، بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، هەروەها داواشى لە لایەنە کوردییەکان کردوە لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار بگەنە رێککەوتن.
لەبەشێکى دیکەى دەستپێشخەریەکەیدا چوارچێوەى هەماهەنگى داواى کردوە، مافى گەورەترین پێکهاتەى عێراق بۆ پێکهێنانى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمانى و دیاری کردنى سەرۆک وەزیران پارێزراو بێت.
چوارچێوەى هەماهەنگى ئاشکراشیکردوە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لیژنەکى دانوستانکار پێکدەهێنن بۆدەستپێکردنى گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان.
سەبارەت بە چۆنیەتى بەشدارى لایەنە سیاسییەکانیش لە حکومەتى داهاتودا چوارچێوەى هەماهەنگى رایگەیاندوە، پرسى بەشدارى کردن لە حکومەتى داهاتو یاخود بون بەئۆپۆزسیۆن بژاردەیەکى کراوەیە ونا بێت بەسە هیچ لایەنێکدا بەسپێنرێت.
bestun latef