گواردیۆلا نیگەرانە بە ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ و نەیشاردەوە 10 خولەکی کۆتایی بۆ ئەوان کارەسات بوو.
پیپ گواردیۆلا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی بی تی سپۆرت ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان لە یاری کۆتایی زۆر نزیکبوون، بەڵام لە چرکە ساتێکدا هەموو شتێک گۆڕا و ناچارن دان بە شکستی خۆیاندا بنێن.
ڕاشیگەیاند، لە نیوەى یەکەمدا وەک پێویست یارییان نەکرد، بەڵام لە نیوەى دووەمدا و دوای تۆمارکردنی گۆلی پێشکەوتن هاوسەنگی بۆ تیپەکەى گەڕایەوە، پێش ئەوەى لە دوا 10 خولەکی یاریەکەدا هاوکێشەکە پێچەوانە بێتەوە و کۆنترۆلی یارییەکە لەدەستبدەن.
ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە سەرسامی خۆی بە ئاستی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید نیشانداو ئاماژەى بەوەکرد، سەرجەم یاریزانەکانیان لە ناوچەی سزا بوون و ئەوەش هۆکاربوو تا فشاریکی زۆر لەسەر تیپەکەى درووستبکەن و لەدوو هەلدا دوو گۆڵ تۆماربکەن.
گواردیۆلا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ تی بی سپۆرت دووپاتیشیکردەوە، هەموو شتێک لە تۆپی پێدا چاوەڕواننەکراوە، ناچارن ئەو شکستە تاڵە قبوڵ بکەن و کار بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پریمەرلیگ بکەن، تا بتوانن بەلانی کەم دیارییەکی بچووک پێشکەش بە هاندەرانیان بکەن.
bestun latef