ناتۆ گەرەنتی دابینکردنی ئاسایش دەداتە سوید

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ رایگەیاند ئەگەر سوید بۆ ئەندامبوونی لە ناتۆدا داواکاری پێشکەش بکات، تا ئەو کاتەی دەبێت بە ئەندام لەژێر پارێزبەندی ناتۆدا دەبێت.

ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوید SVT، هەڵسەنگاندنی بۆ پرسی ئەگەری بوونە ئەندامی سوید لە ناتۆدا کرد.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاشکرای کرد لە ماوەی قۆناغی پێشکەشکردنی داواکاری بە ئەندامبوون سوید لەلایەن ناتۆوە پارێزگاری لێ دەکرێت و گوتیشی: “لەو بڕوایەداین ئەگەر سوید ببێتە ئەندام لە ناتۆ لەم قۆناغەدا رۆڵێکی کاریگەری دەبێت. لەم قۆناغەدا لە ئەنجامی راوێژکردنمان لەگەڵ سوید دەتوانین هێزی ناتۆ لە دەوروبەری دەریای باڵتیک زیاد بکەین و پشتیوانی لە سوید بکەین”.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی Expressen، سوید و فینلاند لە ١٧-٢١ ئایار بۆ بوون بە ئەندام داواکاری پێشکەش بە ناتۆ دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا پێشتر لە لێدوانێکیدا رایگەیاندبوو ئەگەر سوید و فینلاند ببن بە ئەندام لە ناتۆ، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاشتی و سەقامگیری باکووری ئەورووپا دروست دەبێت

پەیوەندیدار