وه‌زیری به‌رگری ئۆکرانیا دوایین ئاماره‌کانی جه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی روسیا ئاکشرا کرد که 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازی رووسی کوژراون و سه‌دان فرۆکه‌و هه‌لیکۆپه‌ته‌ری جه‌نگیان تێکشکاندووه.
ئۆڵێکسی رێزنیکۆڤ، وه‌زیری به‌رگری ئۆکرانیا رایگه‌یاند ئاماره‌کان ده‌ریده‌خه‌ن گورزی کوشنده‌یان له هێزه‌کانی روسیاداوه، توانیویشیانه هه‌زارو 110 تانک و دوو هه‌زارو 686 زرێپۆش تێکبشکێنن و 199 فرۆکه‌ی جه‌نگی و 155 هێلیکۆپته‌ر بخه‌نه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئۆکرانیا راشیگه‌یاند، له درێژه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی روسیا، له 24ی شوباتی 2022 تا ئه‌مڕۆ توانیویانه 24 هه‌زارو 900 سه‌ربازی رووسیا بکوژن.
ماوه‌ی 72 رۆژه شه‌ڕی رووسیا به‌رانبه‌ر ئۆکرانیا به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا شه‌ری سه‌خت له شاری مارپۆیل که رووسیا گه‌مارۆی خستۆته‌سه‌ر و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه دانی سه‌ربازانی ئۆکرانی ده‌کات ئه‌وانیش به‌رگری له شاره‌که‌یان ده‌که‌ن.