جۆکۆڤیچ گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و نادال ماڵئاواییکرد

لە جامی مەدرید جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و زڤیرێڤ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی و نادال و رۆبلێڤ ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی بەرامبەر هۆبێرت هورکازی پۆڵەندی یاریکرد.

جۆکۆڤیچ بە ئاسانی و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم بوون.

لە یاریەکی تریشدا، رافاێل نادالی ئیسپانی رووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی هاونیشتمانی بوەوە و بە ئەنجامی کۆمەڵەیەک بەرامبەر دوو کۆمەڵە یاریەکەی پێدۆڕاند.

لە هەمان قۆناغ، ستیفانۆس تیستیپاسی یۆنانی بەرامبەر ئەندریە رۆبلێڤی روسی یاریکرد و بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، زڤیرێڤی ئەڵمانیش بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە فیلیکس ئۆگێری ئەڵمانی بردەوە.

بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و تیستیپاس و زڤیرێڤ و ئەلکاراز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستهێنا، نادال و رۆبلێڤیش ماڵئاواییانکرد.

پەیوەندیدار