جوتیار عادل: دابەشکردنی موچە دەستپێدەكات

وتەبێژی حکومەتی هەریم رایدەگەیەنێت؛ بەم نزیکانە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت. دەشڵێت: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی هەرکات پێویست بکات شاندی هەرێم دەچێتە بەغداد.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە میدیای حیزبەکەی راگەیاند: “بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا”.

لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان وتەبێژی حکومەت ئاشکرای کرد، بەم نزیكانە موچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت.

پەیوەندیدار