بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان خۆپیشاندانیان کرد و رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسڵووجەیان داخست.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی گردبوونەوە و رێگای سەرەکی نێوان سلێمانی تاسڵوجەیان داخست.
مامۆستایەکی زانکۆ رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بە جۆرێک ژیانی هاوڵاتیانی سەخت و دژوار کردووە، کە دەبێت سەرەکیترین داواکارییان موچە بێت و بەردەوامیش لە چاوەڕوانی هەواڵدابن داخۆ کەی موچەکانیان دابەشدەکرێت.
مامۆستایان ئاماژە بەوەدەدەن، تا ئێستا موچەی مانگی “ئادار” سێیان وەرنەگرتووە. دەشڵێن، نیگەرانن لەو جیاوازییە ئیدارییەی لە نێوان پارێزگاکاندا دەکرێت بەگوێرەی ئەوەی هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر موچەکانیان وەرگرتووە.