کەشناسی: لەم ناوچانە ئەگەری بارانبارین هەیە

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەینێ دوشەممەی بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەکردوە، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ نیمچە، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, لەگەڵ ئەگەری بارینی باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.
کەشناسی راشیگەیاند: سبەینێ دوشەمممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت
باسی لەوەشکردوە، نزمترین پلەی گەرما کە ئەمڕۆ تۆمارکراوە لە حاجی ئۆمەران بوە کە (4) پلەی سیلیزی بوە.
لەلایەكی دیكەوە کەشناسی هەرێم بڕی باران بارینی (24) کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە، زۆرترین باران لە شەمامك باریوە کە (8.7) ملیم بوە، لە سەنتەری هەولێر (3.8) ملیم و لە سلێمانی (1.7) و لە کەرکوك (6.6) باریوە و لە هەڵەبجە باران نەباریوە.

پەیوەندیدار