سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایدەگەیەنێت؛ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌یه.
د. ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وه‌زاره‌تی ناوبراو پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردوه و ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و پرۆپۆزه‌ڵه‌یه.
وتیشی: له نزیكترین كاتدا تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا، كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای فیدراڵیش له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونه و پێشتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه جه‌حتی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه.
رونیشیکردەوە: سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئینتیقائی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیش، بۆ نمونه له ساڵی 2019 دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بۆ پێناسه‌كردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدراڵ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌ركردوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ بهدواداچونێكیش له‌لایه‌ن هیچ دهمودهزگایهكهوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه.