لە یادکرنەوەی 77 ساڵەى سەرکەوتنی سوپاى سوور بەسەر نازییەکاندا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا کە رووسەکان ناویان لێناوە “رۆژی سەرکەوتن” و بە بەشداری زیاتر لە 11 هەزار سەرباز.
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی رووسیا لە گۆڕەپانى سوور لە مۆسکۆ گوتارێکی پێشەکەشکرد و رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەى نازییە نوێیەکان کارێک بوو دەبوایە بکرێت و رووسیا دوژمنەکانى ئاگادارکردبوویەوە و بڕیارەکەشمان دروست بوو. و ئەمریکییەکان دەیانەوێت مێژوو بشێوێنن و سەر لە نوێ بینوسنەوە و وڵاتەکانى رۆژئاوا پلانى دیکەیان دژبە رووسیا هەیە.
هاوکات پووتین ئاماژەى پێدا، کە پێشێلکارى ئاشکرا بەرامبەر بە سنوورەکانی رووسیا کراوە لەگەڵ ئەوەشدا پەیمانی “ناتۆ” چەک بە نەیارەکانی رووسیا دەدات و هیچ هەڕەشەیەکیش قبوڵناکەین. هەرەوەها گوتی، وڵاتانى رۆژئاوا پلانى داگیرکارى رووسیایان داڕشتووە. جەختیشی کردەوە، کە ژێرخانى سەربازیی ئۆکراینا هەرەشەیە بۆ سەر رووسیا.
پووتین، ئەوەشی زیاد کرد، سوپاى رووسیا لەپێناو ئاسایشی نیشتیمان و دانیشتووانى دۆنباس دەجەنگن و رووسیا زۆر سازشی کردووە و خۆی ناچەمێنێتەوە و دەبوایە رووسیا رووبەڕووی نازییە نوێیەکان ببێتەوە.