بایدن باری نائاسایی لەعێراق و سوریا درێژ کردەوە

كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی نیشتمانی بۆ عێراق و سوریا بۆماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ درێژ بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی، بایدن بڕیاریداوه‌ له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی ته‌واو تا دوای 11ی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی نیشتمانی له‌ سوریا جێبه‌جێبكرێت، له‌ئێستاشدا بڕیاره‌كه‌ی بۆماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ درێژكردوه‌ته‌وه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مریكا له‌سیاسه‌ت و كرداره‌كانی سوریا ده‌ڕوانێت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ نائاساییه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی واشنتن هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بزانێت ئایا له‌حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی نیشتمانیدا به‌رده‌وام ده‌بێت یان له‌داهاتو یاخود كۆتایی پێده‌هێنێت.


جۆ بایدن بڕیاریشیداوه‌ كه‌ حاڵه‌تی فریاكه‌وتنی نیشتمانی هاوشێوه‌ی سوریا له‌ عێراق درێژبكاته‌وه‌ كه‌ به‌فه‌رمانێكی جێبه‌جێكار كه‌ له‌ساڵی 2003ه‌وه‌ ده‌رچوه‌ بۆ ساڵێكی ته‌واو له‌ 22ی (ئایار/5)ی 2022 بڕیاربو كۆتایی پێبێت.

بایدن له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران و كامالا هاریس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیران ڕایگه‌یاندوه‌، “ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م بنیاتنانه‌وه‌ی گونجاوی عێراق و چاككردنه‌وه‌و پاراستنی ئاشتی و ئاسایش له‌و وڵاته‌ و گه‌شه‌پێدانی ده‌زگا سیاسی و ئابورییه‌كان، به‌رده‌وام مه‌ترسیه‌كی نائاساییان بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دروستكردوه‌.

پەیوەندیدار