توركیا وهەپەگە ئاماری كوژراو و زیانەكانی یەكتر بڵاو دەكەنەوە

ھەپەگە دواین ئاماری سەربازە کوژراوەکانی تورکیای راگەیاند و بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش فەرماندەیەکەی پەکەکە لە باکوری کوردستان گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لە ھەرێمی کوردستان ١٣ سەربازی تورکیا کوژراون و ھێزەکانیشیان سەنگەرێکی سوپای تورکیایان تێکشاندووە و زیانیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیش داوە.
ھاوکات خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئامانجیان لە ئۆپراسیۆنی “چڕنووک-قوفڵ” داخستنی سنورەکانیانە بەرووی پەکەکەدا.
بەوتەی ئاکار تا ئێستا ٧٣ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستدا و ١٠ سەرباز و فەرماندەی سوپای تورکیاش کوژراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیاش بڵاویکردەوە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنێکدا لە پارێزگای ئاگری لە باکوری کوردستان ١١ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لێپراسراوی پەکەکەیە لە ناوچەکەدا.

پەیوەندیدار