راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری وزه رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات، “ئێمه تێده‌گه‌ین ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی عێراق و ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تی عێراق و فشاره‌كانی ده‌ره‌وه”.
د. بێوار خنسی ڕاوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری وزه له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “له‌وانه‌یه وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ژێر فشاردا ئه‌م لێدوانانه بدات، ئێمه تكامان لێكردون ده‌رفه‌تێك بده‌ن هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی نه‌وت و كێشه‌ی پێشمه‌رگه و كێشه‌ی گومرگ و كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی، ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و بڕیاره ناتوانن جێبه‌جێبكه‌ن حكومه‌تی عێراقیش هه‌ست به‌وه ده‌كات ناتوانێت جێبه‌جێی بكات، ئێمه‌ش ناتوانین پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونكه مادده‌كانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌مو عێراق پێكه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و له‌گه‌ڵ پارێزگاكان، نه‌ك به‌ته‌نها بۆ خۆیان هه‌مویان یاسایه‌ك بنوسن و بچێته په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ په‌سه‌ند بكرێت، ئینجا بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردن ئێستا ئه‌وان به‌بێ هه‌رێمه‌كان و به‌بێ پارێزگاكان یاسایه‌ك لای خۆیان ده‌رده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێده‌كه‌ین به‌بێ ئێوه (هه‌رێم)، به‌ڕاستی ئه‌مه پێشێلی ده‌ستوری عێراقه”.
وتیشی، “ئه‌مه له‌ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی ده‌چێت و به‌ره‌و مه‌ترسی پاشه‌ڕۆژ ده‌چێت، ده‌سه‌ڵات ده‌بێت دابه‌ش بكرێت ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا بێت، بۆیه ئه‌و لێدوانانه بۆ فشاركردنه له حكومه‌تی هه‌رێم، ناچینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و فشارانه به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین به گفتوگۆ و دانوستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه داواكاری ئێمه‌یه، به‌ڵام به‌غدا نایه‌ته پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و دانوستان.”
پێشتریش، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندبو” زیاتر له 75 رۆژ له گفتوگۆ‌و ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌وڵ و نه‌رمی نواندنی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، راوێژكاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری وزه ده‌ڵێـت، “هه‌ر ئه‌و وه‌زیره ئه‌و لێدوانه‌ی داوه پێشتر لهڕاگهیاندنێك بڵاویكردته‌وه و ده‌ڵێت، ئێمه پێمان خۆشبو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابنیشین و دانیشتین، بینیمان گرێبه‌سته‌كان نزیكه‌ی 80% دروسته، وه ڕێژه‌یه‌كی كه‌می ماوه هه‌وڵبده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست پێده‌كه‌ین متمانه نه‌ماوه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ، ده‌بێت ئێمه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین هه‌وڵبده‌ین سیاسه‌ت واز له ئابوری بهێنێت بۆئه‌وه‌ی بتوانین ئیداره‌یه‌كی باش بۆ نه‌وت و گازی عێراق بكه‌ین”.
به‌وته‌ی د. بێوار خنسی، ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی په‌یوه‌ندی هه‌یه به دۆخی سیاسی عێراقه‌وه، ده‌شڵێت، “ئه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕه‌وشی سیاسی عێراقی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، چه‌ند دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و لێدوانانه دژوارتریش ببێت، ئه‌وه‌ی وه‌زیره ده‌ڵێت (دو سیاسه‌ت هه‌بون بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت ڕێگه پێدراو نیه) ئێمه‌ش هه‌ر له‌و وه‌زیره پرسیار ده‌كه‌ین له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ پرسیار ده‌كه‌ین له 2007 هه‌تا ئێستا كێ به‌رپرسیاره له‌عێراق بۆئه‌وه‌ی دو سیاسه‌ت هه‌بێت؟ بۆ ئه‌وان ناتوانن هه‌تا ئێستا یاسایه‌كی نه‌وت و گاز بۆ هه‌مو عێراقی فیدڕاڵ و له‌وانه‌ش بۆ هه‌مو پارێزگاكانی نه‌وت و گازیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پشكدار ببن؟”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، “هه‌ندێك قسه‌یانكردوه لێدوانی دوێنی زۆر زۆر جیاوازتر بو له‌پێشتر، چونكه ئێمه تێده‌گه‌ین ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی عێراق و ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تی عێراق و فشاره‌كانی ده‌ره‌وه و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر سیاسه‌ت و سه‌ربازی، به‌رده‌وام هه‌فته‌ی جارێك هه‌وڵده‌ده‌ن به موشه‌ك و به درۆن بۆردومانی شوێنی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت له‌ناو عێراق واته پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و بۆری نه‌وت و ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كێدایه! بۆ هه‌ر ئه‌و وه‌زیره‌ی به‌غداد داوا ناكات و به‌رگری له‌و سه‌رچاوه نه‌وتیانه بكات. “
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چی‌یان له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌وێت كه فشار دروستبكه‌ن و ده‌یانه‌وێت چی به‌ده‌ست بهێنن؟ د. بێوار خنسی باسی لهوهكردوه، “بۆئه‌وه‌ی چیان بیه‌وێت بیكه‌ن، له‌وانه‌یه سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێزی سیاسی زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسان، به‌ڕاستی كێشه‌ی زۆر به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یدا ده‌بێت هه‌ر هه‌وڵده‌رێت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه، ئێمه ده‌ڵێین پێشكه‌وتنی هه‌رێم پێشكه‌وتنی هه‌مو عێراقه ئێمه هه‌ست پێده‌كه‌ین ده‌نگێگ له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی عێراقی هه‌وڵده‌دات ئه‌و ڕه‌وشه تێكبدات”
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ڕوی واقیعه‌وه، راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه، “ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕه‌شنوسی نه‌وت و گازی عێراق بكه‌ین له مادده‌ی (5) ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی بكات و لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و گاز هه‌بێت كه ده جۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌یوه‌ندی به نه‌وت و گاز و پێشكه‌وتنی نه‌وت و به‌رهه‌م هه‌یه زۆربه‌ی مادده‌كان ده‌ڵێت پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و پارێزگاكانی نه‌وت و گازی هه‌یه، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش هه‌ر چالاكیه‌ك بكات ده‌بێت به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و پارێزگاكان بێت”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێمه ناچینه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و فشارانه، به‌ڵام ئاماده‌ین له‌گه‌ڵیان دابنیشین و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین به چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی ئه‌گه‌ر مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی پاراست ئێمه له‌گه‌ڵیان ده‌بین”.
دوای قسه‌كانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی، دو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاند” ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان مانگانه بڕی تریلیۆنێك دینار وه‌رده‌گرێت له‌به‌غدا”.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، د. بێوار خنسی وتی، ” ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه زیاتر بڕیارێكی سیاسییه، ئه‌و حزبانه یا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه با ده‌ستوری عێراق بخوێننه‌وه و مادده‌كانی په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه بیخوێنێته‌وه، ده‌وڵه‌تی عێراق 90% ی داهاتی له نه‌وته‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌های نه‌وتیش ناسه‌قامگیره، به‌های نه‌وت له‌ساڵی رابردو له‌مانگی ئازار 30 دۆلاریش كه‌متریش بو، ئه‌مساڵ له مانگی ئازار بایی 11 ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتوه قه‌باره‌ی داهاتی نه‌گه‌یشته سێ ملیار”.