هاتووچۆی هەرێم: لە سێ‌ مانگدا 80 كەس گیانیان لەدەستداوە

وتەبێژی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بە هۆی روداوەكانی هاتووچۆوە لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 80 كەس گیانیان لەداستداوە و نزیكەی هەزار و 500 كەسیش بریندار بوون.

عەمید ئەسعەد كەریم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لە سەرەتای سێ مانگی ئەمساڵدا 862 رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان رویداوە، بەهۆیەوە 82 كەس گیانی لەدەستداوە، هەزارو 478 كەسیش بریندار بوون.

رونیشیكردووەتەوە، لەمساڵدا لە هەولێر 20 كەس گیانی لە دەستداوە و 164 كەسیش بریندار بوون، هاوكات لە سلێمانی 25 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەستداوە و 739 كەسیش بریندار بوون، لە دهۆك 116 كەس گیانی لە دەستداوە و 229 كەسیش برینداربوون، لە هەڵەبجەش كەسێك گیانی لە دەستداوە و 16 كەس بریندار بوون.

وتەبێژی هاتووچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئیدارەی گەرمیان 12 كەس بەهۆی روداوەكانی هاتووچۆوە گیانیان لە دەستداوە و 129 كەسیش بریندار بوون، لە ئیدارەی راپەڕین 4 كەس گیانی لە دەستداوە و 85 كەسیش بریندار بوون، هاوكات لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش 4 كەس گیانی لە دەستداوە و 46 كەسیش بریندار بوون.

پەیوەندیدار