بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە چڕی کوێستانەکانی بەربزینى لە سنوری ناحیەی سیدەکانی تۆپباران کردوە و بە درۆنیش هێرش کراوەتەسەر بەرزاییەکانی دۆڵی رۆست.
محەمەد مەجید، موختاری گوندی بەربزین راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران دەستییان بۆردومانی کوێستانەکانی ناوچەکەى کردوە
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش راگەیاند: تۆپبارانەکە دورە لە ئاوەدانی و تائێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبوە.
هاوکات، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رایگەیاند: ئێران بە درۆن هێرشی کردوەتەسەر بەرزاییەکانی دۆڵی رۆست و بۆدومانەکە نزیك بوە لە بارەگاکانیان, بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.
bestun latef