ئەو پیاوە دەستگیركرا کە 15 چەقۆی لە هاوژینەکەی دابوو

ئاسایشی سلێمانی ئاشكرای كرد، ئەو پیاوەیان دەستگیر كردووە كە 15 چەقۆی لە هاوسەرەكەی دابوو و دۆسیەكەی رەوانەی بەشی یاسایی كراوە.
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی سلێمانی بە میدیاكانی وتووە، دوای ئەوەی شەوی هەینی پیاوێك 15 چەقۆی لە هاوسەرەكەی دابوو، تیمی تایبەت راسپێردران بۆ پەیوەندیكردن بە خانەوادەی ژنەكە و گوێگرتن لە داواكاریی و بەدواداچوون بۆ دۆخی بریندارەكە.
رونیشكراوەتەوە، هەر ئەو شەوە بڕیاردرا هاوسەری ئەو ژنە دەستگیر بكرێت و لەو چوارچێوەیەشدا شەوی رابردوو لەلایەن تیمەكانی ئاسایشەوە دەستیگر كراوە و دۆسیەكەی رەوانەی بەشی یاسایی كراوە.
دوای ئەوەی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پیاوێك 15 چەقۆ لە هاوسەرەكەی دەدات، ژنەكە دەبرێتە نەخۆشخانە و دوو نەشتەرگەری بۆ دەكرێت، ماوەی 4 رۆژیشە پیاوەكە خۆی شاردوبوەوە

پەیوەندیدار