بەهۆی فریودانی سەدان ژن و ئەنجامدانی سێكس لەگەڵیاندا، دەسەڵاتدارانی تونس پیاوێكیان دەستگیر كرد، كە وەك چارەسەری رۆحی خۆی ناساندووە.
سەرچاوەكانی هەواڵی تونس بڵاویان كردووەتەوە، ئەو كەسە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەك “چارەسەركەری رۆحی” خۆی ناساندووە و ژنانی هەڵخڵەتاندووە و رایكێشاون بۆ ئەنجامدانی سێكس لەگەڵیاندا، گوایە توانای لە دژی جادوی رەش هەیە و لە رێگەی سێكس كردن لەگەڵی سەرجەم كێشەكانیان كۆتایی دێن.
ئەو تەڵەكەبازە لەلایەن ژنە پەیامنێرێكی كەناڵی “الحوار التونسی” خراوەتە داوەوە و وتەكانی تۆمار كراو كە وەك یەكێك لە سەردانیكەرانی خۆی ناساندووە، پیاوەكە هەوڵیداوە بەوە رازی بكات كە سێكسكردن لەگەڵیی سەرجەم كێشەكانی چارەسەر دەكات.
پیاوەكە پەیجێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بەناوی “بۆلگا كاهولی” هەیە و تاوەكو ئێستاش 800 بۆ 900 ژنی فریوداوە و چەندین جار سێكسی لەگەڵ كردوون، لەكاتی تۆماركردنی وتەكانیدا لەگەڵ پەیامێرەكەشدا دەڵێت “ئەمشەو سێكس دەكەین و بەدڵنیاییەوە بەتەواوەتی چاك دەبیتەوە”.
بەپێی زانیارییەكان، هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا بە ژنە پەیامنێرەكەی وتووە، پێویستە 14 جار سێكسی لەگەڵدا بكات و لەبەرامبەریشدا 65 یۆرۆ بدات، هەروەها كچە خوێندكارێكی تەمەن 25 ساڵان دانیبەوەدا ناوە، بۆ ماوەی 3 ساڵ لەلایەن ئەو پیاوەوە فریودراوە و سێكسی لەگەڵدا كراوە.