وەفدێكی نوێنەرایەتی پەیەدە سەردانی لقی شارەزووری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی۱۲ /٥ / ۲۰۲۲ لقی شارەزووری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی کرد لەنوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات ( p Y D )کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان ( محمد نوری اسعد) نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان و ( دلڤین احمد ) ئەندامی پەیوەندیەکانی کۆنگرەی ستار( مرڤان حسن ) ئەندامی پەیوەندیەکان .

لەدانیشتنێکی دۆستانەدا تەئکید لەپەیوەندیەکانمان کرایەوەو هەروەها تیشک خرایە سەربارودۆخی سیاسی بەگشتی وهەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەتی .شایەنی باسە ئەم وەفدە لەلایەن (كامیل جەلال ) بەرپرسی لق و هاوڕێ عمر ئەندامی ڕاوێژکاری و هاوڕێ ڕێناس ئەندامی ناوچە . پێشوازییان لێ کرا.

bestun latef

پەیوەندیدار