سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیه‌وه، له‌ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌كاتی تێپهڕبونیان به‌سنوری ده‌روازه‌ی سنوری پارێزگای دیوانیه ته‌قیه‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه‌وتوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان له ده‌روازه سنوریهكهوه به‌ره‌و شوێنی دیاریكراو به‌ڕێكه‌وتبون، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، ده‌ستبه‌جێ هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتریش چه‌ندجارێك كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق كراونه‌ته ئامانج و دواین كرده‌وه‌ش كه به‌هه‌مانشێوه بۆمبێكی چێندراو بو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قیه‌وه، 15ی ئاداری ئه‌مساڵ بو له‌سه‌ر له‌سه‌ر رێگای خێرای پارێزگای به‌سره و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بو ته‌نها زیانی ماددی لێكهوتهوه.