تورکمانه‌کان داوا له حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ن کێڵگه نه‌وتییه‌کانی که‌رکوک که له ژێر کۆنتڕۆڵی هه‌رێمی کوردستاندان “به زه‌بری چه‌ک “بگه‌ڕێنێته‌وه و یاسا به‌سه‌ر ته‌واوی سنوره ئیدارییه‌کانی پارێزگاکه‌دا بسه‌پێنێت.
فراکسیۆنی تورکمانی له په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، که”سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌کات که هێزێکی چه‌کداری سه‌ر به هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵی کێڵگه نه‌وتییه‌کانی بای حه‌سه‌ن و داودی سه‌ر به کۆمپانیای نه‌وتی باکوری کردوه، ئه‌م هه‌نگاوه به پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و پێشێلکارییه‌کی ئاشکرای ده‌ستور و بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی سامانی نه‌وت ده‌زانن”.
هه‌روه‌ها له‌به‌یانامه‌که‌شیاندا به‌رده‌وامبونی سیاسه‌تی سه‌پاندنی هێز و ئه‌مری واقع نابێت سه‌رکه‌وتو بێت، ئه‌وه‌ی پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی جێبه‌جێکردنی یاسا ڕویدا به‌ڵگه‌ی زیندوی ڕونن، گه‌لی کوردیش پێشتر و ئێستاش زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته‌ن”.
هاوکات داوا ده‌که‌ن که “فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بکات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و کێڵگه نه‌وتییانه‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به هێزی چه‌ک کۆنتڕۆڵکراون”.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تورکمانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، له‌لایه‌ن پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌وه رێزێکی زۆریان لێ ده‌گیرێت و له‌کابینه‌ی نۆیه‌م وه‌زاره‌تێک و له په‌رله‌مانیش سکرتێری په‌رله‌مانیان پێدراوه‌و به جێگیریش له هه‌ر خولێکی په‌رله‌ماندا پێنج کورسییان هه‌یه.
تورکمانه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان هه‌مان بۆچون و سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان له عێراق و هه‌رێمدا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.