به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق بۆردومانكردنی بنكه و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعشیان له‌شاخی قه‌ره‌چوغ ده‌ستپێكرده‌وه و تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی داعش نه‌زانراون.
غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خش له‌شاخی قه‌ره‌چوغ راگه‌یاند، كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكه‌ی F-15ی عێراقی به‌چڕی بۆردومانی 2 باره‌گای دیكه‌ی داعشیان كرد له‌شاخی قه‌ره‌چوغ به‌ڕامبه‌ر گوندی گه‌ڕه‌سۆر و نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی 80ی پێشمه‌رگه كرد.
وتیشی،”بۆردومانه‌كان زۆر نزیكن له‌سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی 80ی پێشمه‌رگه‌وه و تاوه‌كو ئێستاش تا ئێستا هیچ جموجۆڵێك و راگه‌یه‌ندراوێكیان سه‌باره‌ت به‌م بۆردومانانه‌ی سوپای عێراق له‌شاخی قه‌ره‌چوغ نییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوێنێش به‌هه‌مانشێوه نیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌ی F-15ی عێراقی له شاخی قه‌ره‌چوغ به‌رامبه‌ر گوندی گه‌ڕه‌سۆری سه‌ربه‌ناحیه‌ی قه‌راج به‌چڕی باره‌گاكانی داعشه‌كانیان بۆردوومان كرد و تا ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.




