بەهۆى ئەو شەپۆلە چڕەى خۆڵبارین کە عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە، وەزارەتى پەروەردەى عێراق بڕیاریدا بە دواخستنى تاقیکردنەوەى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن.
بەپێى بڕیارەکەى پەروەردەى عێراق، تاقیکردنەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئایار لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن دوادەخرێت.
هاوکات، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقیش، بەهەمان شێوە بڕیاریدا بە دواخستنی سەرجەم تاقیکردنەوەکانی زانکۆ.
هاوکات لە پارێزگاکانی، بەغدا، کەرکوک، واست، دیوانیە، دیالە و بابل دەوامی فەرمانبەران راگیرا و کرایە پشووی فەرمی.