لە دیداری زەحمەتکێشان و حزبی دیموکرات گفتوگۆ لە بارەی پرسە کوردستانیەکان کرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ /٥ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرا لە شاندێکی باڵای حزبی دیموکراتی کوردستان
شاندی حزبی دیموکراتی کوردستان کە لە لایەن بەرێز( خالید عەزیزی) سکرتێری حزب سەرۆکایەتی دەکرا، پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی كارەكانی کۆنگرەی ١١
بارودۆخی پارچەکانی كوردستان و هەماهەنگی هێزو لایەنە سیاسیەکان تەوەری دیدارەکە بوون.
ئەمەو شاندی میوان لەلایەن( سەعد خالید) جێگری سكرتێری حزب و ژمارەیەك لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پیشوازی لێکرا.

A;bestun latef

پەیوەندیدار