بەهۆی خۆڵبارین لە حەوت پارێزگای عێراق كرایە پشوو

لە حەوت پارێزگای عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە دەوامی فەرمانگە، قوتابخانە و زانکۆکان کرایە پشوو، لە چوار پارێزگای دیکەش تەنیا دەوامی خوێندنگەکان کراوەتە پشوو، هەروەها تاقیکردنەوەکانیان بۆ رۆژی دواتر داخست.

هەریەک لە پارێزگاگانی زیقار، موسەننا ، ئەنبار، بەسڕە، بابل، واست، بەسڕە ئەمڕۆ سێشەممە پشوویان راگەیاند، جگە لە دامەزراوە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان نەبێت.

هاوکات لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، کەربەلا و نەجەف تەنیا دوامی خوێندگەکانیان کردە پشوو، بەهۆیەوە تاقیکردنەوەکانی رۆژی 17ی ئایار بۆ 18ی ئایار دواخران.

پێشتر لە 16ی ئایار وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا تاقیکردنەوەکانی 17ی ئایار لە زانکۆ و کۆلیژە حکومی و ئەهلییەکان لەسەر ئاستی خوێندنی بەرایی و باڵادا دوابخرێت، بۆ دوای ئەو وادەیەی کە لە خشتەی تاقییکردنەوەکان دیاریکراون.

لە 16ی ئایارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە بەهۆیەوە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە و سلێمانی گەشتەکانیان بۆ ماوەیەک راگرت.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق زیاتر لە چوار هەزار کەس بەهۆی ئەو خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

پەیوەندیدار