به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی كاریگه‌ری خۆڵبارین و تهنهگهنهفهسیهوه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 130 هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكهوتنهكانیان كردوه.
ته‌ندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له‌دوێنێ به‌یانیوه ڕوی له پارێزگای سلێمانی كردوه، 130 (سه‌د و سی) هاوڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكهونتی هه‌ردو نه‌خۆشخانه‌ی (شار و د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕشید تایبه‌ت به‌منداڵان)یان كردوه به‌هۆی هه‌ستیاری به‌خۆڵ بارین و كاریگه‌ریه‌كانی به‌شێكی زۆریان چاره‌سه‌ری پێویستی پزیشكیان بۆ كراوه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه .
رونیشكراوەتەوە، بەشێكی زۆریان چارەسەری پێویستی پزیشكیان بۆ كراوە و رِەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بڕیارە ئەمڕۆ شەپۆلی خۆڵبارین كۆتایی بێت، بەڵام ئەگەری هەیە شەپۆلێكی تر روو لە ناوچەكانی هەرێم بكات.