وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند ”خوازیارین كێشەكانمان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر بكەین و كۆبوونەوەكەی رۆما و كۆبوونەوەكەی نێوان بایدن و سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوەیەكی گرنگ بوو لەو رووەوە”.
مەولود چاوشئۆغڵو كە بەمەبەستی ئەنجامدانی ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوە لە شاری نیویۆركی ئەمریكایە، لەگەڵ ئەندامانی كۆمەڵگەی تورك-ئەمریكی كۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە گوتاریدا خۆیدا لە كۆبوونەوەكەدا، باسی لەوە كرد، جیهان بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕیوە و رووبەڕووی پێكدادان و قەیران بووەتەوە، بە داخەوە ئەو جەنگ و پێكدادانەش لە جوگرافیایەكدایە كە توركیای تیادایە.
چاوشئۆغڵو باسی لەوە كرد كە كاتێك پەتای كۆرۆنا تەواو بوو، جەنگی ئۆكراینا دەستی پێ كرد و هێشتا كێشەكانی ناوچەكە درێژەیان هەیە.
وەزیری دەرەوەی توركیا باسی لەوە كرد كە كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ئەنتۆنی بلینكن ئەنجامداوە و وتی:”خوازیارین كێشەكانمان لەگەڵ ئەمریكا چارەسەر بكەین. كۆبوونەوەكەی رۆما و كۆبوونەوەكەی نێوان بایدن و سەركۆمارمان كۆبوونەوەیەكی گرنگ بوو لەو رووەوە. لەسەر داوای بەڕێز بایدن، میكانیزمێكی ستراتیجییمان دامەزراند.