نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبوونه‌كان قووڵ بوونه‌ته‌وه‌

جێنین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان یەك بژاردەی لەبەردەمدایە، ئەوەیش كراوەبوونی گۆڕەپانی سیاسییە بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان.
جێنین پلاسخارت لە گوتارێكدا لەسەر دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان لە ئەنجوومەنی ئاسایش وتی، نەبوونی یەك دەنگی لە هەرێمی كوردستان زیانی هەبووە، زۆر گرنگە گۆڕەپانی هەرێمی كوردستان بۆ هەموو هێزە سیاسییەكان كراوە بێت، گرنگە دەرفەتی یەكسان بۆ هەموویان بڕەخسێت، واتە دەبێت ژینگەیەكی تایبەت بە هەڵبژاردن بڕەخسێت.
هەرچی سەبارەت بە هێرشە موشەكییەكانی ئێرانە بۆ سەر هەولێر وتویەتی، جێی نیگەرانییە و ئێران بەڵگەی بۆ تۆمەتەكانی نەدۆزیەوە و ناوچە بەئامانجگیراوەكە ناوچەیەكی سڤیل بوو.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق رایگەیاندووە، عیراقییەكان چاوەڕێی چینی سیاسی دەكەن لەبری ئەوەی سەرقاڵی كێشمەكێشی سیاسی چەقبەستووبن قۆڵ هەڵماڵن و پێشكەوتنێك لەبارەی ئەو هەموو شتانە بەدەستبهێنن كە لە ناوخۆی وڵاتدا هەن و دەبێت چارەسەر بكرێن، 7 مانگ پێش ئێستا هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لە وڵات بەڕێوەچو و چەندینجار وادە بۆ پێكهێنانی حكومەت دانرا، بەڵام حكومەت پێكنەهات.

پەیوەندیدار