حزبی زەحمەتکێشان لقی سۆرانی دەکاتەوە

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەمەراسیمێكدا حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرلەنوێ بارەگای لقی سۆرانی حزبەکەی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩/٥/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی( بەڵێن عەبدوڵا) سکرتێری حزب و (سەعد خالید) جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ،بارەگای لقی تازەی حزبیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەی گشتی و کادیرانی حزبی زەحمەتکێشان و نوێنەرانی ئیدارەی حکومی و لایەنە سیاسیەکانی دەڤەرەکە کردەوە.
سەرلەنوێ کردنەوەی بارەگای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دوابەدوای بڕیاری یانزەهەمین کۆنگرەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دێت کە لە مانگی ئاداری رابردوو لە هەولێر بەسترا.

bestun latef

پەیوەندیدار